سێ چرپەی بولێڵ

S Soran M. H Soran M. H
0 Altın Yaprak
سێ چرپەی بولێڵ translation of 3 Poems into Kurdish by: Soran سۆران محەمەد -١- (مەوداکان) شەوان گیانم ئەبەخشمە ئەو تابوتەی هەر مانگەو لەسەر لێواری حەسرەتێکا گۆڕ بۆ خۆی هەڵئەکەنێ مەگەر ئەو ئەستێرە دوورانەی فێری زمانی تەنیاییان کردم بێن و لە ناو چۆڵەوانی شاری دڵما جۆلانەیەك بۆ خەونەکانی منداڵیم دروست بکەن... مەگەر ئەوچۆلەکە یاخیانەی ئاشنای دڕندایەتی مرۆڤ بوون بێن لەسەر گوێسوانەی شیعرم بجریوێنن... منیش ئاشنای زویربوونی گوڵ و پەیکەری سۆزە بەجێماوەکان بووم. * نازانم! لە چاوەڕوانی زەمەندا بەردە گۆشەگیرەکانی سەر ئەو کورسیانەی سەردەمێکە نەجوڵاون دەبنبە چی؟ * من دەمویست لەگەڵ هەوردا بفڕم و چیدی بەسەر شۆستە بێ چەترەکانا دانەبارم دەمویست تریفەی مانگێ بە خۆدا بدەم تاراکەی بەسەر هیچ شەوەزەنگێکدا نەدابێ * نەمزانی گەرووی شمشاڵەکان دەنووسێن و کەس لە ئازاری شیعر ناگا نەمزانی: ژیان دەبێتە ڕێبوارێکی سەرەڕۆ و کەس لە ترپەی دڵی ناگا! -٢- (دوا وەنەوز) لە نێوان من و دوێنێدا دیوارێکی نزم هەیە جارجارە لێوەی دەڕواڕم بەسەر رۆحی پەرژینە هەڵکەندراوەکانا کە بەرگەی توڕەیی شوانە بێ بەزەییەکانیان نەگرت ئێستا پشیلەیەکی زویری لە قەرەباڵغی هەڵهاتوو لەوێدا ڕاماوە.. * ڕۆژە ماندووەکان بە تەوسەوە سەریان بۆ درێژیی تولەڕێکان دەلەقان کەچی هەر تەواو نەبوون و لە قوڵایی شەودا بزر بوون ئێستا باڵندەکە لەسەر دارگوێزە پیرەکە چیدی ستران بۆ وانەکانی ژیان ناچڕێ * دوێنێ پەپولەیەك بوو لە زمانی ئازاری نەدەزانی وانەکانی میهرەبانی لەبەر رووناکی مۆمەکە دەخوێندەوە شەوێك ویستی ماچی رووناکییەکە بکا، گڕی مۆمەکە سووتاندی. بووە دوکەڵێکی سپی و گەڕایەوە بۆ کوچەکانی منداڵی -٣- (ئەی باڵندە دەریاییەکە! چ دەکەی لەم خەراباتە خۆڵەمێشییەدا؟ تۆ ئاشنای هاژەی شەپۆلە شینەکانی....) ئاوابوونی سێبەرەکان و هەڵنەهاتنەوەیان دڵیان رەق کردین هەرچەندێك چاومان گێڕا بۆ شوێنپێی ئەوانەی (بە ئومێدی دیدار) ڕانەگەشتین پێیان بڵێین گیانیان لەگەڵ سپێدەکانا ئەهاتنەوەو تەماشایان دەکردین خەونمان دەبینی و یاریمان دەکردو زوو بیرمان چوونەوە لەتبوونی سێبەرەکان و ونبوونیان لە رۆژە رەشەباوییەکانا نێرگزییان کردین وایلێکردین گوێ بە تەئویلی خەونەکانی (دایك)یش نەدەین! چ دڵرەقێ بووین؟ بۆ بڕینی سنووری ڕێکەوتە تاڵەکان ئاوڕمان لە چاوداخستنی ماچە سیسەکانیش نەدایەوە.... * رۆژە خێراکان چاوەڕوانی شەویان نەکرد یادگارەکان بنووسێتەوە بەدەست ئێمە نەبوو: رەهێڵە خۆشی نەکردەوە سەرژمێری لاشە ونبووەکانمان بکەین ون بووین... هەریەك بە لایەکدا

Bu şiire çeviri ekle ·

Bu şiiri puanla

Henüz puan verilmemiş

Yıldıza dokunarak 1–10 arası puan ver

Yorumlar

Yorum yapmak için giriş yapmalısın.

Giriş yap

Bu şiire henüz yorum yapılmamış. İlk sen ol.

Sana daha iyi bir okuma deneyimi sunabilmek için sitemizde çerez kullanıyoruz. Kişisel verilerin KVKK ve GDPR kapsamında işlenir; hangi çerezlere izin verdiğini dilediğin zaman değiştirebilirsin.