(شەقامەکە)

S Soran M. H Soran M. H
0 Altın Yaprak
شیعری: ئۆکتاڤیۆ پاز وه‌رگێڕانی: سۆران محه‌مه‌د Poem by Octavio Paz Translated into Kurdish: Soran ئێرە شەقامێکی درێژ و بێ دەنگە لە ڕەشاییدا هەنگاو دەنێم، پێم ئەترازێ و ئەکەوم پاش بەرزبوونەوە، ئەڕۆم بە کوێری، پێکانم پێ ئەنێن بە بەردە بێ دەنگەکان و گەڵا وشکەکان. کەسێکیش لە دوامەوە پێی ئەنێ بە، بەردەکان، گەڵاکان: گەر من هێواش بمەوە ئەویش هێواش ئەبێتەوە؛ گەر ڕاکەم، ئەویش ڕا ئەکا، ئاوڕ ئەدەمەوە: کەس نیە هەموو شتێك تاریك و بێ دەرگایە، تەنیا هەنگاوەکانم ئاگاداری منن ئەخولێمەوە و ئەخولێمەوە لە نێو ئەو سەر گۆشانەدا کە بۆ ئەبەدی ئەچنەوە سەر شەقامەکە لەوێ کە کەس چاوەڕوانی ناکا، کەس بە دوامدا نایە، لەوێ لە پیاوێك ورد ئەبمەوە کە پێی ئەترازێ بەرزئەبێتەوە و کاتێك ئەمبینێ ئەڵێ: کەس نیە

Bu şiire çeviri ekle ·

Bu şiiri puanla

Henüz puan verilmemiş

Yıldıza dokunarak 1–10 arası puan ver

Yorumlar

Yorum yapmak için giriş yapmalısın.

Giriş yap

Bu şiire henüz yorum yapılmamış. İlk sen ol.

Sana daha iyi bir okuma deneyimi sunabilmek için sitemizde çerez kullanıyoruz. Kişisel verilerin KVKK ve GDPR kapsamında işlenir; hangi çerezlere izin verdiğini dilediğin zaman değiştirebilirsin.